دکتۆر بروا چاپووک پزیشکی ڕاستکردنەوەی ددانە. ئەزموونی ١٤ ساڵی لە بواری پزیشکیی ددان و زیاتر لە دە ساڵی لە بواری ڕاستکردنەوەی ددان هەیە. دکتۆر بروا خولیای بەکارهێنان و تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لە بوارەکەیدا هەیە، بۆ نموونە، ئامێرەکانی وەک سکانەری ناو دەم و سکانەری دەموچاو بەکاردەهێنێت تا کارێکی وردتر و ئەنجامێکی باشتر بۆ چارەخوازەکانی فەراهەم بکات. هەبوونی شارەزایی لە هەردوو بواری ڕاستکردنەوەی ددان و بایۆمیکانیکی دیجیتاڵیدا و تێکەڵکردنی هەردووک بوار، یارمەتی دکتۆر بڕوای داوە پێشەنگ بێت لە چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددان.